نیسان
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
1055 بینین
گوڵێ بەکردنەوە نەوسروشتە، مەخلووقێ
قەڵەم بە دەستەوە، ئامادە، بەندەیی فرمان
مسەورێ کە لە دارولفنوونی قودرەتی حەق
بە فرتی عیلمەوە مەئزوونە بۆ تەزیینی جیهان
سەحائفی هەمەڕەنگی جیهانی بەدەستەوە، وا
خەریکی ڕەسمە، فەقەت ڕەسمی عالەمی ئیمکان
ئەگەر سەحایفی تەسویرەکەی، تەماشا کەی
پڕە لە حیکمەتی ئەحکامی سنعەتی یەزدان
لە دوڕ و لوئلوئی بارانی ڕۆح بەخشی ئەوا
چنار و یاسەمەن و سەرو و عەرعەری بوستان
بە هاتوچۆیی نەسیمی، بە نەشئە دێن و ئەچن
میسالی ڕۆحی موجەسەم، لە خۆشیا ڕەقسان
حەقیقەتەن ئەمە هەنگامەی تەجەدودە وا
کە تەیر و تووری سەما، جوملە شاد و خەندەفشان
بە پێکەنینەوە تەبشیر ئەکەن، کە ڕۆحی بەهار
لە نەشئەدایە، ئەوا هات بە مەقدەمی نیسان