نیم نیگای دڵبەری من دڵ دەڕفێنێ بە عەلی

لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
 1 خولەک  1097 بینین
نیم نیگای دڵبەری من، دڵ دەڕفێنێ بە عەلی
نووکی پەیکانی موژەی خوێن دەتکێنێ بە عەلی
چاوی مەخمووری وەکوو تورک لە خەودا هەڵسێ
شیشەیی جامی سەبوو دەشکێنێ بە عەلی
تیرەکەی ئەمڕۆ کە هێناوەتە سەر گۆشی برۆ
ساغەری بادەیی عوشرەت دەپژێنێ بە عەلی
تاری کاکۆڵی کە ئەفشانە لەسەر مەیتەنی ئاڵە
ڕشتەیی جان و دڵ و دین دەپسێنێ بە عەلی
نەقدی فرمێسکی لەدەس مەردومی چاو، سەند بە حوکم
باج لەدەس مەردومی ئاوی دەستێنێ بە عەلی
مایەیی عیشق وەها پوختە دەکا مەردومی خام
خوێن لە جەرگ و دڵ و دیدە دەمەیێنێ بە عەلی
قادرە کوردیناسناوی ئەدەبی لە بۆ قەتڵی هەموومان قادر
عیشقی ئەو زیندە دەکات و دەمرێنێ بە عەلی