گاڵتەیان پێ دێ، بە ئاوی چاوی پڕ گریانەکەم

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  1038 بینین
گاڵتەیان پێ دێ، بە ئاوی چاوی پڕ گریانەکەم
ئێستە لێم ڕوونە کە کەس نەیدیوە ڕووی جانانەکەم
بۆ گوڵی باغی جەمالت، ڕۆحی شیرین بولبولە
بۆ چرای ڕوخسارەکەت، سووتا دڵەی پەروانەکەم
مەمکەرە ڕیسوایی عالەم، ئەی بڵێسەی ئاهی گەرم
بەس مونەوەر کە هەموو شەو، کولبەیی ئەحزانەکەم
دڵ لە زوخاوی غەمت دارماڵە هیتر ناگرێ
بەسیە با نەڕژێ لە لێوی کەیلی خوێن، پەیمانەکەم
لەزەتی مردن بە سەد ساڵی ژیان ناگۆڕمەوە
گەر بزانم تۆ لەگەڵما دێیتە سەر قەبرانەکەم
پێی بڵێن دکتۆر کەمالدکتۆر کەمال عەبدوڵڵا ناجی ئیتر عەزیەتی خۆی نەدا
پەنسلین بێهوودەیە، بۆ دەردی بێ دەرمانەکەم