ئامۆژگاری

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  1278 بینین
گوێ لە نووریناسناوی ئەدەبی بگرە جانا، با نەبی تووشی زیان
ئیعتیمادت قەت نەبێ، هەرگیز بە ئەوزاعی جیهان
تاکوو تۆ ماوی لە ئازاری ئەم و ئەو دوور ئەبی
گەر نەکەی تۆ مەیلی ئازار و عەزابی ئین و ئان
یاری کۆن هەروەک شەڕابی کۆنە، تابێ چاک ئەبێ
قەت نەکەی هەرگیز بەیاری تازەوە خۆت سەرگران
سوحبەت و مەیلی موحیبانت ئەگەر لا مەتڵەبە
تێپەڕیوی ئیمتیحان، هەرگیز نەکەی تۆ ئیمتیحان
ئەو ئومێدەت قەت نەبێ ڕازی دڵت شاراوە بێ
تۆ کە خۆت فاشی بکەی، بۆ عالەمێ ڕازی نیهان
لات موحەقەق بێ، بەجارێ گووم ئەکەی ئاساری خۆت
خۆت نەکەی گەر تۆ بە خوڵقی چاکە لای کۆمەڵ عەیان
قەت غەمی ئەم دەهرە نانیشێتە سەر پەڕەی دڵت
گوێ ئەگەر نەگری لە ڕێکی یا لە ناڕێکی زەمان
ژینی باشت بۆ پەیا بوو گەر لەسەر ڕوویی زەمین
باڵی مەغرووری مەجووڵێنە بەرەو ڕوویی ئاسمان
دوژمنت گەر دی زەعیف و ناتەوان، مەسروور مەبە
ژینی دنیا بۆ کەسێ نامێنێ تا ئاخر زەمان
بەسییە «نووریناسناوی ئەدەبی» ئەم قسانەت وا ئەزانم ئاخری
وەک چرا بۆ سووتنی خۆت، گڕ ئەخەیتە سەر زبان