ویژدان
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
1165 بینین
نییە نیشانەیی حیسێ، کە پێی ئەڵێن ویجدان
وەیا شعوورێ کەوا ناوی لێ نراوە زەمیر
لەلای ئەوانە کە ناپاک و خائینی وەتەنن
گڕ و تەزووی بەزەیی، ناکەوێتە سەر لەشیان
لەلای ئەمانە جیهان دوو شتە بەبێ کەم و زیاد
یەکێکی مەنفەعەتی زاتییە، بەبێ شەرعیش
دەسی کەوێ زۆر دڵنیاو شادانە
بەتەنگەوە نییە، هەرگیز لە هێرشی تانە
ئەمە شتێکە وجوودی زەرورییە لایان
ئەوی تری شتێکە لە نەزەردا بێ بوونیان
بەتەنگەوە نییە بەربێتە ڕووی زەمین
وەیا بەشەر هەموو بڕوا بە هایدرۆجین
بە ئیشی نەوعێ بەشەر شادمان و مەسروورن
ئەگەرچی مەنفەعەتی خۆشی تیا نەبێ یەقین
خودا نەکردە، مەنافع ببێ «معاذ اللهعەرەبی»
بەڵام ئەوەندە خودا ڕەحمی کردووە زۆر نین
ئەگەر لەمانە کەمێ زیاد بوایە مقداری
دەمێ بوو ڕووی زەمین، هیچ نەمابوو ئاساری