ئەی دڵ خەفەتی جیهان ئەکا غەمناکت

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  501 بینین
ئەی دڵ خەفەتی جیهان ئەکا غەمناکت
خۆ هەر دەرئەچێ لە لەشی ڕەوانی پاکت
دانیشە لەسەر سەبزە بژی چەند ڕۆژێ
تا دەرنەچووە سەبزە لە خۆڵ و خاکت