دەستێ وەکوو دەستی من کە ساغر بگرێ

لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
 1 خولەک  599 بینین
دەستێ وەکوو دەستی من کە ساغر بگرێ
حەیفە لە شەرابی ناب کەمتر بگرێ
تۆ سۆفی وشکی و منیش فاسقی تەڕ
نەمبیستووە داری تەڕ کە ئاگر بگرێ