پیاوێ کە دڵی، مایەی تەجریدی کەمە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
900 بینین
پیاوێ کە دڵی، مایەی تەجریدی کەمە
بێچارە هەموو عومری نەدیمی نەدەمە
غەیری دڵی فارغ کە نیشاتێکی هەیە
هەرچی هەیە باقی هەموو ئەسبابی غەمە