شەوێک
لە فارسییەوە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
1199 بینین
شەوێ بازێ بە بازێکی وت: ئەی یار
هەتا کەی مەسکەنت بێ دەشت و کۆسار
وەرە با ڕوو بکەینە کووچەیی شار
بەسی بێ هەڵفڕین ئەم دار و ئەو دار
ببینە هەمدەم و هەمڕازی ئینسان
ببینە هەمنشینی بەزمی شاهان
بە شەو هەمدەم لەگەڵ شەمع و چرا بین
بە ڕۆژ سەییادی دەستی پادشا بین
جوابی دایەوە بازی سوخەندان
وتی: گوێ بگرە ئەی حەیوانی نادان
ئەگەر سەد ساڵ مەکانت بێ بیابان
بناڵێنی لە جەوری بەفر و باران
ئەوەت مەعقوولترە، نەک تۆ وەزیر بی
دەمێ بۆ حوکمی بیگانان ئەسیر بی