وا بۆتە لەعل بە مەی هەموو گەوهەری من
لە کتێبی:
            دیوانی شێخ نووری
        بەرهەمی:
                شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
        
             1 خولەک
             1869 بینین
        
        
    وا بۆتە لەعل بە مەی هەموو گەوهەری من
هاتۆتە فوغان لە دەستی من ساغەری من
هێندە مەی ئەخۆم پیاڵە لەسەر پیاڵە مودام
من چوومەتە ناو سەری مەی و مەی سەری من