ژیان
لە عەرەبییەوە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
1230 بینین
ڕابردوو ڕۆیی و ناگەڕێتەوە
گریان و خەفەت نایهێنێتەوە
ئەو ساتەت خۆش کە، کە تیایا ئەژیت
تێکۆشە کە جوان، بڕازێتەوە
مەترسە لەوەی ویستووتە و نەبووە
تا ئەبەد ئەمەل ناکوژێتەوە
دڵێکی لە هیچ نەترساوت بێ
لە ژیان ترساو، ناحەوێتەوە