ڕۆح
شیعری ئەی. ئێڵ. بارباوڵد لە عەرەبییەوە
لە کتێبی:
دیوانی شێخ نووری
بەرهەمی:
شێخ نووری شێخ ساڵح (1896-1958)
1 خولەک
1405 بینین
ئەی ڕۆح! بەڕاستی تۆ کێی نازانم
هێندەم لێ عایەن بووە کە ڕۆژێ
من و تۆ لە یەک جیا ئەبینەوە
بەڵام کەی، لە کوێ یەک ئەگرینەوە
نازانم، ئەمە مەتەڵە و ئەسرار
لەگەڵ یەک وەک یەک چێشتمان ئازانە
جیا بوونەوەی تۆم زۆر لا گرانە
لە دوای خۆت ئاهـ و فرمێسک و حەسرەت
بەجێ هێشتنی لای تۆ هەرزانە
ئینزارم مەکە لە پێش ڕۆیینتا
لە لای خۆت توخوا بۆ جیابوونەوەت
ڕۆژێ دابنێ بیناسیتەوە
بە ڕۆژی ڕووناک بەجێم مەهێڵە
هێندەم لێ عایەن بووە کە ڕۆژێ
من و تۆ لە یەک جیا ئەبینەوە
بەڵام کەی، لە کوێ یەک ئەگرینەوە
نازانم، ئەمە مەتەڵە و ئەسرار
***
ئەی ڕۆح! ناخۆشی و خۆشی زەمانەلەگەڵ یەک وەک یەک چێشتمان ئازانە
جیا بوونەوەی تۆم زۆر لا گرانە
لە دوای خۆت ئاهـ و فرمێسک و حەسرەت
بەجێ هێشتنی لای تۆ هەرزانە
***
ئەی ڕۆح کە ویستت جیا ببیتەوەئینزارم مەکە لە پێش ڕۆیینتا
لە لای خۆت توخوا بۆ جیابوونەوەت
ڕۆژێ دابنێ بیناسیتەوە
***
توخوا شەو نەبێ، تاریک و لێڵەبە ڕۆژی ڕووناک بەجێم مەهێڵە