کێ شێخە
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
778 بینین
لە بۆ جەڕڕی مەنافیع لای هەموو پیر و جوان شێخە
لە بۆ دەفعی مەناهی گۆشەگیر و بێ زمان شێخە
لە بۆ تەفرەی خەلایق هەروەکوو تەییارە سەییارە
بە تەسبیح و بە تەهلیل و بەڕیش و تەیلەسان شێخە
ئەگەر شێخت ئەوێ لادە لە ڕێگای خانەقا و تەکیە
ئەتۆ ئەقڵ و کەماڵت بێ، بێ بزانە: کێ بەشان شێخە
جونەید و شێخی سیڕر و «غەوسی بەغداکەس» شێخی میحرابن
عەیاز و خالید و تاریق، ئەمیر نەورۆزمان شێخە
مەڵێ: شێخ زۆر کەمن بێ دەستەڵاتن چونکە عەشرەت نین
ئەتۆ ئیعلانی خواردن کە لە ئەرز تا ئاسمان شێخە
یەکێکە سەد هەزار دێنێ، کەلامێکی چ مەقبووڵە؟!
لە ئەولادی عەلی تەنهایە شێخ مەحموودکەسیان شێخە
چراغی مولکی کوردستانە نووری چاوی ئیسلامە
خوا حیفزی بکا بۆ حیفزی نام و خانەدان شێخە