بۆ خزمەت شێخ مەحموود
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
779 بینین
مەیلت هەیە ببینی ئەگەر خالیدی وەلیدکەس
هەستە بچۆرە زیارەتی مەحموودی شێخ سەعیدکەس
من ناگەمە حوزووری کە دامانی ماچ بکەم
توخوا وەکالەتم بکەن ئەی بەرق و ئەی بەرید
عەرزی بکەن کە بەندەی تازە و قەدیمی خۆت
زێوەرناسناوی ئەدەبی دوعای نەجات و حەیاتت ئەکا مەدید
بۆ دائیمی شەرافەت و مەجدت لە عالەما
ئەورادی مونحەسیر بووەتە زیکری یا مەجید
ئازادەگی لە بەندەگی ناکا تەڵەب ئەبەد
تۆ خۆش بی بابمێنێ لەناو دائیرەی عەبید