ڕۆژی جەژن

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 2 خولەک  916 بینین
ڕۆژی جەژن ئەتفالی وردە پوولی جەژنانەی ئەوێ
هەریەکە لای باب و مامی ڕوپیە یا ئانەی ئەوێ
دوختەری نەوڕستە بۆ زیادیی جوانی و زینەتی
وسمە بۆ ئەگریجە، بۆ پرچی خەنە و شانەی ئەوێ
هەرزەکار و کوچە گەرد و خوێڕیانی ناو گەڕەک
هەندێ زوڕنا و هەڵپەڕین، هەندێکی مەیخانەی ئەوێ
تاجیرانی موعتەبەر بۆ خزمەتی میوانیان
نوقڵی بەمباو ڕاحە و و حەڵوای گەزۆی بانەی ئەوێ
شێخ «عصام الدينکەسعەرەبی» و ئەمسالی لە دەروێش و مرید
شەککەر و گیسک و برنج و ڕۆنی شێخانەی ئەوێ
بۆ مەعاشی خۆی و ئەم خەڵکە ڕەئیسی ماڵیات
دەفتەری ئەعشاری تازە و قەیدی بزنانەی ئەوێ
سواری ئەسپی خۆی ئەبێ لای نوختەکان سووڕی ئەدا
«عەبدول ئاغاکەسی» ئاشناشم باجی بارانەی ئەوێ
بێینە سەر باسی ڕەئیسی داخیلیەی مەملەکەت
خەلعەتی خاسی مەلیک، ئینعامی شاهانەی ئەوێ
نەسلی پاکی شێری یەزدان شێری حەق زاتی مەلیک
حەزرەتی شێرانە و ئاساری مەردانەی ئەوێ
«زێوەرناسناوی ئەدەبی»یش لەم ڕۆژەدا چون دوعا مەقبووڵ ئەبێ
هەر دەوامی ڕیفعەتی تاجی ملووکانەی ئەوێ
بەرقەرار و پایەدار و نامداری کەی خوا!!
تا فەلەک بۆ زیب و زینەت ئەم ستارانەی ئەوێ