موژدە بێ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
728 بینین
موژدەبێ یاران کە شاهی دیدە مەستان هاتەوە
ساقی یی بەزمی تەرەب بۆ مەی پەرستان هاتەوە
با، بە نەغمەی دڵگوشا بولبول لەگەڵ قومری بڵێن:
غونچەیی خۆش بۆی باغ و سەروی بۆستان هاتەوە
ساقی و موتریب، مەی و نەی بیننە جەولان و جۆش
شاهی سەدری مەجلیس و شەمعی شەبوستان هاتەوە
ئافتابی چاوی مەستی کەوتووەتە ژێر قەوسی برۆ
با گەدایان قوڕ بەسەربن فەسڵی زستان هاتەوە
دیدە عەبهەر، قەد سنەوبەر، ڕوو قەمەر، موو عەنبەرە
چەندە ڕەنگینە! بەهاری گوڵ بەدەستان هاتەوە
دیدە حەیران بوو لە نەززارە و تەماشاکردنی
شاهی «ئەسکەندەر» لە ئاوی تاریکستان هاتەوە
«زێوەرناسناوی ئەدەبی» ئەمجا بەس بەیان کە شەکوەیی ئەحواڵی خۆت
وا موعینی بێ نەوا و بەخت سستان هاتەوە