دوو حەسەن ئیبنی عەلی شوهرەتیان تاقافە
بۆ خدمەتی میری ڕەوشەن زەمیر مەعەلی بەگ زادە حەسەن فەهمی بەگ تەقدیم
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
2 خولەک
748 بینین
لە پاش عەرزی ئیحتیرام، غياباًعەرەبی ئیخلاسی جەنابتانم بووە، چونکە مادە و شەوکەت و چیشمەتی ئەجدادی تۆم دیوە و مەعنی ئاساری خەیرییەی باپیرشت لە سەعدییە دیققەتم کردووە. ئەوقاف و مزگەوت و خەیراتی دائیمی مەرحوومی پاشا نومایانە. زۆر خۆشحاڵم کە زانیومە لەو گوڵزارە گوڵی وجوودی ئێوە باقی و سەردارە. «بناءًعليهعەرەبی» لە ئەسەری خەرافات لابەری خۆم بۆ یادگار نوسخەیەکم تەقدیم کرد ئەزانم کە جەنابتان تێگەیشتووی پێگەیشتوون و چەند شیعریشم کردە ڕەفیقی کەباینی حەقیقەتم کردووە، بۆ ئێوە قەترە بەدەریایە وەکوو لە ئاخری شیعرەکان گوتوومە لە سەد نەوەد و نۆی نوقسانە. ئەم ڕجای خوسووسییەم لە خزمەتدا ئەوەندەیە نە عەریزەکەم بەعەریزەی تەلەب بناسە و نە کتێبەکە لە زیمنی هیچ مەتلەبێکا تەقدیم کراوە و بە ئومێدی هیچ جائیزە و موکافات نەنێرراوە. ڕجا ئەکەم کە ئەویش هەر بە مەحەببەت و یادگاری قوبووڵی بفەرموون. بێخود کە تەشریفی لە خدمەتدایە ئەزانێ و شارەزایە تا عومرم گەیشتووەتە ئەم وەقتە شیعر فرۆشیم نەکردووە و ئێوەش هەر وای بزانن بەگم.
موخلیستان
زێوەرناسناوی ئەدەبی ١٠ / ١٢ / ٩٤٦
دوو حەسەن ئیبنی عەلی شوهرەتیان تاقافە
«هاشمی النسبکەسعەرەبی» ئەووەل، ئەوی ئاخر جافە
جەددی ئەو دانەری ئەحکام و شەریعەت بوو هەموو
جەددی ئەم تابیعی ئایات و حەدیسی ئەو بوو
ئەو ئیمامی دووەمین بوو، بە شەڕەف بوو بە مەقام
وا ئەمیش ناوی ئەوی گرتەوە، نەیکردووە حەرام
ناوی بەگزادەی جاف تاکوو لە مەیدانا بێ
باسی ساسانی لەناو گۆشەی نیسیانا بێ
ئەم لە سامانییەکان کەم نییە تەبع و هونەری
فەخرە بۆ میللەتی، بۆ عەشرەتی سەعی و سەمەری
نەوەد و نۆی کەمە ئەم مەدحە لە سەد بۆ ئێوە
جارێ بام هێندە بێ، هەر باسی جنۆکە و خێوە