تەماشا و دیققەتم لێ کرد ئەکەم تەحسینی ئەفکارت
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
698 بینین
ئەم «تقریض»ە بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستا «مەلا سەعید ئەفەندی کابانکەس» وتراوە بۆ دەستخۆشی لێکردن بەبۆنەی لە چاپدان و دانانی یەکەم قەواعیدی زمانی کوردی.
تەماشا و دیققەتم لێ کرد ئەکەم تەحسینی ئەفکارت
موبارەک بێ لە میللەت ئەی ڕەفیقم تازە ئاسارت
حەقیقەت باغەبانیت کرد لە سەرف و نەحوی کوردیدا
هەموو ئەهلی هونەر تەقدیر ئەکەن ئاساری نازدارت
لە تەئریخی هەزار و سێسەد و سی و هەشتی هیجریدا
مەتاعی قاعیدەی کوردیت نیشان دا بۆ خریدارت