تاووس

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  440 بینین
لە خۆی بایی بوو تاووسی ڕەنگین
ئیفتیخاری کرد بە جوانی و تەزیین
تەماشاکەری هەموو شێت ئەبێ
لە جوانی سەر و باڵێکی نەخشین
لەپڕ چۆلەکە لێی هاتە سەر پێ
لای دانیشتووان زەمی کرد بەقین
***
وتی ئەی تاووس تۆ قاچت ڕووتە
بێ پەڕ و تووکە چۆن ئەکرێی تەحسین
لەولاوە، مەلێک زوو ڕاستەوە بوو
بە هەردووکی وت قسەی ناشیرین
هەر کەس عەیبی خۆی بۆچی نابینێ
هەردووکتان بۆچی لە خۆتان ڕازین