ستایشی پێغەمبەر

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  920 بینین
خەیاڵی باتلە بۆ تۆ هەوای دەوڵەت و تاج
ویساڵی زائیلە ئەفکاری جەمعی باج و خەراج
نەعیمی هەردوو جیهان پێت بڵێم بەتۆ کە چییە؟
گەدایی دەری سوڵتانی ساحێبی میعراج
موحەممەدی قوڕەیشی سەییدی جەمیعی ڕوسول
کە خاکی دەرگەهی بۆ دەردی هەر دڵێکە عیلاج
لە خوممی حوببی ئەوا ڕۆح و دڵ مولەووەن کە
ئیتر چ حاجەتە ڕەنگ کەی جلت بەخومم و زاج
ئەگەرچی غەرقی ڕەهی زوڵمەتە دڵی «زێوەرناسناوی ئەدەبی»
کە بووەتە ئوممەتی ئەو زاتە دەسیەگاتە سیراج