ئاشتیی دوو دۆست

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  596 بینین
لە یەکەم ڕۆژی میهرەبانیمان
بیهێنە خاتری خۆش براییمان
بیپێچینەوە قسەی ڕابردوو
ئەوەی کە بووە لەواتەی هەردوو
ئەگەر لە بەینا ڕووی دابی عیتاب
بیگۆڕینەوە بە چاکە و سەواب
هەرچی بێژراوە بۆ من یا بۆ تۆ
گوێ نەگرین ئیتر لە قسەی بەدگۆ
جوانە ئاشتی بە سیدق و ئولفەت
بچینەوە سەر عەهدی مەحەببەت