باوک

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  924 بینین
ئەی بابە ئەی نووری نەزەر
زۆر حەقی تۆم کەوتووەتە سەر
هەر تۆی کە داوتە تەربییەم
دائیم بە سەد خوێنی جگەر
خۆراکی پاک و بەرگی جوان
پەیدا ئەکەی بۆم ئەی پدەر
وەختێ ئەزیەتێکم ببێ
لات تاڵ ئەبێ شەهد و شەکەر
خۆت ڕائەکەی بۆ لای حەکیم
خەرجی ئەکەی چەند زیو و زەڕ
رێی خوێندنت بۆ کردمەوە
چونکە بەخوێندن ئەچمە سەر
بۆ حاڵ و ئیستقبالی من
کۆشش ئەکەی تۆ بێ کەدەر
چاکەت ژمارە ناکرێ
ئەی سرووری عالی گەوهەر
قەرزت لەسەرمە بابە گیان
ئاخر نەمامت دێتە بەر