دایک

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  801 بینین
کێیە ناساغ بم بکا شین و گرین؟
وەختی ساغیم بێتە خۆشی و پێکەنین
خۆشەویستی خۆمە دایکی نازەنین
کێیە ڕەحمی هەر لەسەر من بێ تەواو
هەر خەریکی خزمەتی من بێ بەچاو
خۆشەویستی خۆمە دایکی نازەنین
وەختی پیریت دایە ئەی ئارامی گیان
کێیە قەدر و حورمەتت بگرێ بەگیان
دایەلێی خۆمم خودا یار بێ و مەعین