خوا ناسین
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
717 بینین
هەر خوایە «جَل شأنهعەرەبی» ساحێبی سیفاتی باقییە
خوای خەلق عەرد و ئاسمان خوای بەحر و ئاوی جارییە
گوێی لێیە هەرچی تۆ بڵێی گەر ئاشکرا و پەنهانییە
مێروولەیەک بڕوا بەشەو لای ئەو وەکو ڕۆژ دیارییە
زۆر نیعمەتی وای داوە پێت خارج لەفکری عالییە
دانا و توانایە بەحەق زاتی لە نقسان خالییە
ترست ببێ لەو خالیقە
قەهری نەسیبی عاسیە