بالۆرەی کچە کوردێک

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  668 بینین
کیژۆڵەی کوردستانم
بە ڕەزای سەر بەردانم
کەنێرەی ناو شاخانم
لە خواوەیە من جوانم
ئەی ئەو کەسەی بێ دینە
تۆ وەرە من ببینە
کاری خوا چەند شیرینە
لە خواوەیە من جوانم
نە وەک ڕۆمی و فەرهەنگم
بە دەرمان جوان بێ ڕەنگم
کچێکی شۆخ و شەنگم
لە خواوەیە من جوانم
نە سۆدانی و حەبەشم
نە لچ زل و ڕووڕەشم
هەمیشە وەک گوڵ گەشم
لە خواوەیە من جوانم
کەنێرەی شاخ و دەشتم
وەک گیابەنی بەهەشتم
ڕیحانەیە سروشتم
لە خواوەیە من جوانم
من بازی دارەستانم
چاو شەهێنی کوێستانم
ئاوا بێ کوردستانم
لە خواوەیە من جوانم