گۆرانی لەسەر کێشی «یا بلادی، یا بلادی یاضیاء البلدان»
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
663 بینین
ئەی عێراق ئەی عێراقم ئەی نووری چاوان!
چەندە جوانی لە نەزەردا بوویتە گوڵشەنمان
لە شیمال و لە جنووبا مەنزەرەی فەتتان
دانیشتوانت وەک برامن، وەک برای هاوجان
شاخەکانت دەشتەکانت ڕۆح ئەبەخشێ پێم
ئاوی سافت جێی تەوافت لادەبا ئەحزان
ئاگری عەشقت لە دڵدا ڕۆشنە بۆمان
تۆ حەیاتی جێی بەراتی مەنبەعی ئیمان