خانەنشین

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  911 بینین
موددەیەکە مەحکوومی گەلێ ناکەس و کەس بووم
وەک بولبولی کەم دانەیی ناو کونجی قەفەس بووم
مەحکوومی هەموو نەوعە موفەتتیش کە دەهاتن
گۆیا «وسوواغاکەس»ن و منیش عەینی حەرەس بووم
تەسدیقی بەیاناتم ئەکردن کە درۆش بوو
دوو ڕوو سیفەتیم گرتبوو وەک عەینی عەدەس بووم
سەد شوکر نەجاتم بووە سەربەستم و ئازاد
شاهێن نەزەرم ئێستە کە جاران کە مەگەس بووم