جوابی مەتەڵ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  1275 بینین
جوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو
وەهات عەرز ئەکەم ئەی حورمەت گیراو
لە شاری کوردان «جەننەتی سانی»
ئەگەر حەز ئەکەی ئەتۆ بیزانی
ئەووەڵی «بێ» یە ئاخرییەکەی «هێ»یە
بەهـ چەندە خۆشە! «بانەشوێن» ئاوا بێ
با، بۆ «موسبەتە»، «نە» بۆ مەنفییە
بانە دوو هیجا و چواری حەرفییە
ئەووەڵی لابەی ئانەی قیمەتدار
دیوارێ بڕمێ بنە قووەتدار
«هێ» ی لێ لابەری بانێکی بەرزە
یاخوا مەحفووز بێ لە بەڵا و تەرزە
سەر هەڵوەشێن قیمەت ئەبەخشێ
دیوار بڕمێنی قووەت ئەبەخشێ
گەر بێ بناغەی هەڵگێڕی و گوم بێ
ناوی بڵندی ئەو وەختە هەڵدێ