فەلسەفە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  957 بینین
چاو کز بووە، گوێ کپ بووە. قەد خەم بووە، دان کەل
بەم حاڵەوە خواخوامە کەوا ڕاکەمە سەر کەل
سەربەستی لەسەر بەرزییە، تۆیش وای لە نشێوا
قاچت شەلە، دەستت پەلە، بێ سوود ئەکوتی پەل
هەر مەنفەعەتی شەخسییە گوفتاری بەسوودت
بۆ خواردنە تەئسیری هەموو ئاگری مەنجەڵ
هەر کردەیی ڕاست، تۆ ئەگەیەنێ بە مەرامت
ناگاتە ئومێدی بە قسە، زۆر زلی تەنبەڵ
وەک مەرسیەخوان عەشقی عەلیی کرد بە بەهانە
دەم پڕ وەتەن و عەشقە دڵیش جێگەی مونحەل
گۆڕاوە زمانم وەکوو تەبدیلە زەمانم
سێوم بووە توففاح و بەهێشم بەسەفەرجەل
ئێستێ بکە ڕاوەستە برا موشکیلە ئیشت
ڕێگا هەموو گیراوە بە خەندەق، بە تەم و تەل