دیسان
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
882 بینین
بوخارە دانش و ماکینەیە ئەجسام ئەسووڕێنێ
کە جیسمێ جەوهەری گوم کا لە ژێر بارا ئەبۆڕێنێ
سەماوەر دەم ئەکەی چا جۆش ئەدەی کوێخا لە ئاخردا
ئەبینم ژانەسەرتە زگ لە برسانا ئەقۆڕێنێ
کەسێ غەیبی نەکا ئەسڵ و نەسەب جینسی موعەییەن بێ
بە چەشنی فەحلی دابەستە لە مەیدانا ئەکۆڕێنێ
شەڕی ژینە لەسەر سەتحی زەمین کەوتۆتە ناو عالەم
لەناو ئەم حەڕبەدا نادان حەیاتی خۆی ئەدۆڕێنێ
ئەگەرچی مالیکی ئاو و ئەرازین چونکە بێ خێرین
بەسەر سەرمانەوە هەردەم یەکێ قەمچی ئەسووڕێنێ