کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە
لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
3 خولەک
1349 بینین
کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە
هەر ئەو کەژ و کێو، هەر ئەو شاخەیە
لە گوڵ و بولبول لە پڵنگ و لە شێر
پێ ئەگەیەنێ، ئازا وەک دلێر
یەکێ وەک بابان، یا وەک ئاردەڵان
وەکیلی میللەت یانێ کەریم خانکەس
میری لوڕستان، بەگزادەی کەڵوڕ
فازیلی کوردی، هەر وەک دانەی دوڕ
سمکۆکەس و ساداتی نەهریە و شەمزین
لە غیرەت ئەوان هەزار ئافەرین
هەرکی و کاڵەمۆ، مامش و زەڕزا
موکری و دیبوکری تا کوردی زازا
هۆزی گەورک و بەگزادەی بانەشوێن
خانانی سەقزشوێن لە ئاردەڵانە
لە کۆن و تازە بەگی مەریوانشوێن
ئاغای کۆماسی، سانی هەورامانشوێن
جوانڕۆ و لهۆن، هەتا ئیناخی
مەنمی و باجەڵان هۆزی گەڵباخی
ئاغای دزەیی، میری شەقڵاوەشوێن
جاف و هەمەوەند، خانی شیراوە
شێخ بزەینی و شوان، شێخی تاڵەبان
شێخانی ئیرشاد، یانێ کەسنەزان
پیری تەوێڵە و شێخی بیارە
با منیش نەڵێم، لە عام دیارە
شێخی بەرزنجە، ساداتی کیرام
گشت کێ کوڕی کێ؟ نەوەی نێک نام
میری میراودەل، بەگزادەی پشدەر
ئاغایانی کۆ، شێری پڕ هونەر
عەشرەتی بڵباس، هۆزانی ئەڵوەند
پارچەی نەوڕۆڵی، لاوانی پەسەند
سوور سوور و گەشکی، سنجەری نەڕان
لە ڕۆژی جەنگا، وەک شێر ئەینەڕان
زەنگەنە و شیلانە، کاکەیی و گۆڕان
داسنی و فەیلی یا هۆزی سۆران
قەڵەوزی و شێخان، شێخی جەباری
تاو گۆزی و مەلکەڕ، شێری دیاری
گەورک و مەنگوڕ، خانی تیلەکۆ
هەوشار و سەرپێل تا والی پشت کۆ
میری کرماشان، یانێ ئەمیر کول
زەنگەنە و داوەند، عەشیرەتی گل
ئاغای شیوەکەڵ، هۆزی کافرۆش
یا میران بەگی و شێخی کۆنەپۆش
لەک و قەراوڵ، چنگی و وەرمزیار
یا ئاغای سوورەی تیغی جەوهەردا
ناوداری و یاڵان، غەوارە و باشکی
باڵەکی و وەجاخ، سوێسنی و وسینکی
یاجافە ڕەشکە و کەڵوێ و ناوکۆیی
بنچینەی کوردان، هۆزی مامۆیی
جەلالی و زەڕار، بێسەری و چوچان
گێژ وجەباری، مەنتیقەی بارزان
بەرازی و سووسوو و هۆزی قەڵخانی
میری میرە جاف، بەگی شیروانی
تیرە و ڕەگەزی، کوردی کوردستان
ئەوەندە نایەنە بەیان
من چیم نووسیوە، هەزاریەک نابێ
توولی نادەمێ، ئیتر کۆتابێ
بەڵام لە مێژووی هۆزی کوردەکان
کە ناوم ناوە سروەی بەر بەیان
تەواو نووسیومن لە چاپی ئەدەم
بە عەولیدەقی نائاشکرا خوا پێش چاوی ئەخەم