پێنج خشتەکی قانع لەسەر شیعری حەمدی ساحبقەران

لە کتێبی:
شاخی هەورامان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 4 خولەک  1010 بینین
ئەی وەتەن! بەینێکە پەستی موژدە بێ دەورانتە
خوێنی کوژراوانی کۆنت بۆیەیی هەیوانتە
گوێ لەهەرلا ڕاگری هەر گوفت و گۆی لاوانتە
ئەی وەتەن ڕۆم و عەجەم موشتاقی کوردستانتە
ئیفتیخاری میللەتی کورد شەوکەتی عینوانتە
ئەی وەتەن! چاوت نەترسێ قەت لە غاز و تۆپ و تانگ
وا قەڵەم بۆت پێ گەیشت، بۆتۆ ئەکا هاوار و بانگ
با بخنکێ کاکی بەدگۆ! دووکەڵی دەو بیخە قانگ!
بەستە سەربەرزی سبەینان و شەوانت ڕۆژ و مانگ
وەک نیشان و ئیحترامی سینگ و نەجمەی سەر شانتە
کەی قەڵەم ئەتوانێ باسی تۆ بنووسێ یا زمان؟
چۆن ئەتوانێ سەد یەکێ باست بکا بۆمن بەیان!
ئەی تەبیعەت! ئافەرین بۆ کردەوەت، بۆ کوردستان
بەرق ئەدا و ئەڕژێ وەکوو ئەمواجی گەوهەر چەشمەکان
ئاوە یا ڕۆحی ڕەوانی چەشمەیی حەیوانتە
کاتێ قاپی گوڵشەن و باخانی تۆ ئەکرێتەوە
قەڵبەزەی ئاوت بە ڕووی شاخانەدا ئەڕژێتەوە
زامی جەرگی عاشقانت پەی لە پەی ئەکولێتەوە
ئاوە یا نوورە لە عەکسی خۆر کە ئەبریسکێتەوە؟
ئەهلی حیکمەت وا ئەزانن دوڕڕەکانی کانتە
سەد وەکوو لوبنانشوێن و بەرلینشوێن، بۆ قەزاگێڕی سەرت
سەدهەزاران جەوهەری، قوربانی تۆزی جەوهەرت
ڕۆژی تەنگانەش ئەبینم، شاخەکانی سەنگەرت
گوڵ گوڵی سوور و سپی خاڵخاڵی خاکی گەوهەرت
پۆدرەی ڕوخسار و سورمەی ڕیشتنی چاوانتە
خەزنەیێکی دەستی قودرەت کردوێتی بۆ هەژار
ڕوو لە هەر لایێ ئەکەم هەر گوڵشەن و هەر مێرغوزار
کۆهسارت گەرمیان و گەرمیانت کۆهسار
عاشقی ڕەنگی خەزانی تۆیە بۆیە دێ بەهار
فەسڵی هاوین گەرمە مەیلی بەفرەکەی زستانتە
ئەی وەتەن! جێی نووری حەقی تۆ بەچەشنی کێوی توور
سەدهەزار مووسات هەیە هەریەک وەکوو دەریایی نوور
دەخڵ و دانت گێتیی پڕ کرد جا نزیک بێ یاخود دوور
چونکە عەمماری زەخیرەی کائیناتە شارەزوورشوێن
شەهربازاڕ خوانی میوانە و لەبەر میوانتە
گەر خەیاڵی تۆ بکەم، فەوری لە دڵ خەم دێتە دەر
ناوی تۆ بەم، دەم ئەبێتە چاوگەیی شەهدوشەکەر
سەیری دەشتی تۆ ئەکەم چون چاکە بۆ زامی جگەر
باسی میوەی تۆ ئەکەم بۆیە قەڵەم هاتۆتە بەر
بەستەکانم بەستەیی ئەهلی دڵ و عیرفانتە
گشتی شووشەی زێڕوزیوە، باخەباخەی گەنم وجۆ
تۆ، بەهەشتی ئەم جیهانەی بێ گەزاف و بێ درۆ
بیرە و ویسکی شکێنە جامۆڵەی پڕ بەفر و دۆ
پڵپڵە و لاگیرەیی زێڕینی جوانی قەومی تۆ
زڕزڕە و پشتێنەیی بەردینی قەد شاخانتە
کێو و کوێستانت سەراپا قرمز و گوڵنارییە
شیوەڵ و دەشت و نزارت ئاوی سافی جارییە
سەد منی بولبول لە بۆ گوڵ ئیش و کاری زارییە
ئاسمان و شاخی بەرز و پانی ئەرزت دیارییە
ماڵی کوردیت و ئەوە دیواری حەوشە و بانتە
داخەکەم بۆ ئەو دەمەی لاچێ لە ناوا دوودڵی
لاوی خوێن گەرمم بزانێ ودەس نەداتە سەر چڵی
جا تەماشای خاکەکەت کەوبێرەسەر سەیری گوڵی
پەیکوڵی تا قەسری شیرین ڕاکشاوە بێ کوڵی
دەشتی قەندیلت درێژە بۆ چراچی وانتە
سەیری کێوی ئەزمەڕشوێن و گۆیژەشوێن چلۆن خۆیان نوان
بۆ گوڵ وباخچەی لەخۆیی پشتی لوبنانیان شکان
داری زەرد، زەرد نابێ ئەمڕۆ تا ئەچێتە ئاسمان
پیرەمەگرونشوێن تاجی شاهانەی بەسەربەرزی قڕان
تەم دەماوەن داگرێ مەحجووبی هەورامانتە
کوردە بێ خەم هەڵسە سەرپێ، ڕوو کەرە شادی و دەماخ
نەونەمامت پێگەیشت و هاتە بەر وەک داری باخ
دەستەئەژنۆ دانەنیشی و هەڵبکێشی ئاخ و داخ
خەتی دیوانی شکستەی گرد و لووتکەی بەرزی شاخ
ڕۆشنە بۆ سەربەخۆیی تووڕەیی فەرمانتە
ڕەمزی حەمدیکەس قانعناسناوی ئەدەبیا نازانی تۆ مەعنای چییە
ڕوو ئەکاتە ئەو کەسەی غایە پەرست وەک لۆتییە
با وەجود گوێی هەڵکەنی داناچڵەکێ سوودی چییە
جاروبار حەمدی گلەت گەر لێ بکا ناحەق نییە
جەردە ڕامەگرە نەڵێن خەڵقی جانی جانتە