مانەوە
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
555 بینین
چوومە لای زەریا و پێی وتم:
بە قولاپ و بە تۆڕ بوایە
لەمێژەوە من ئەبوایە
نەک هەر ماسیی گیانی شینم
گەرای عومریشم نەمایە!
چوومە لای بێشە و پێی وتم:
بە خەیاڵی تەور بوایە
من ئەبوایە
تاقە چڵێ لەم لەشەمدا
سەوز نەبوایە.
ئەی زەریا و بێشەی هاوڕێ!
هەتا ماسیی گیانی شینی تۆ بمێنێ
تا چڵی سەوزی لەشی تۆیش باڵا بکا
ماسیی چاو و
دارستانی ئەم گەلەی منیش ئەمێنێ!
بە قولاپ و بە تۆڕ بوایە
لەمێژەوە من ئەبوایە
نەک هەر ماسیی گیانی شینم
گەرای عومریشم نەمایە!
چوومە لای بێشە و پێی وتم:
بە خەیاڵی تەور بوایە
من ئەبوایە
تاقە چڵێ لەم لەشەمدا
سەوز نەبوایە.
ئەی زەریا و بێشەی هاوڕێ!
هەتا ماسیی گیانی شینی تۆ بمێنێ
تا چڵی سەوزی لەشی تۆیش باڵا بکا
ماسیی چاو و
دارستانی ئەم گەلەی منیش ئەمێنێ!