دەنکە زیخێ

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  322 بینین
تاڵە قژی کچێکی جوان
لەسەر شانم بەجێ مابوو
لە دواییدا تاڵە قژم
کرد بە پەتی دیلانێ بۆ
هەڵبەستێکی پێنج شەش ساڵم.
دەنکە زیخێکی کوردستان
لە کەیەوە؟ چۆن؟ نازانم!
پەڕیبووە لۆچی گیرفانی چاکەتێکم
ئەمڕۆ ڕێکەوت دۆزیمەوە
دەرمهێنا و ماچم کرد و
کردم بە بەردی کەعبەی گشت
شیعرەکانم!.