بەخیل

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  577 بینین
درەختێکی تریان وتی:
- ئەم داربییە چەند بەخیلە
ڕێی لێ گرتووین، ڕێگە نادا
ئەیەوێ هەر خۆی بە تەنها
دەم بخاتە دەمی کانی،
تاقە کانیی ئەم دۆڵەوە.
چەند بێ هەستە!
ئاخر خۆ ئێمەیش درەختین
تینوومانە و
لە کەیەوە ڕاوەستاوین!