تەماشاکردن

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  439 بینین
هەموو پاییزێ ئەیبینم، ئەو ئەشکەوتە
چاوێکی ناوە بە کونی دەروازەی ئەو دەربەندەوە
چاو هەڵنابڕێ.
لەوێوە بە دزییەوە
تەماشای لەشی نەرمۆڵە و سپیوسۆڵی
ئەو دارهەرمێیانە ئەکات
کە ڕووتوقووت ڕاوەستاون و
یەکە یەکە
خۆیان داوەتە بەر پرشەی تاڤگەکە!