شۆڕبوونەوە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1 بینین
بە ناو قەدی درەختێکدا شۆڕ بوومەوە
لەوێ ژانی ڕەگم دێوە
کە بە قووڵاییی ڕەگیشدا شۆڕ بوومەوە
لەوێ ژانی ئاوم دێوە
کە بە قووڵاییی ئاویشدا شۆڕ بوومەوە
لەوێ ژانی خاکم دێوە
کە بە قووڵاییی ژان خۆیدا شۆڕ بوومەوە
دنیای هەژاریم بینێوە!