یاد

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  300 بینین
لە ئاگردا کە داری تەڕ خوڕخوڕ ئەگری
ئەوە یادی ئەو دەزگیرانی هەتاوەی
ئەکاتەوە
لە ژوانی پاییزێکی درەنگ وەختا پێی نەگەیی
وەختێ باران هات و بەفر
بەژنی ڕووتەڵەی داپۆشی.
ئەوە بۆ ئەو یادی دەزگیرانی هەتاوەیە
عەشقی ناکامی کەف ئەکا و
بەکوڵ ئەگری!