عەزیزم وا لە دووریت دڵ فیگارم
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
794 بینین
عەزیزم! وا لە دووریت دڵ فیگارم
کە خوێن دەڕژێ لە دیدەی ئەشکبارم
وەها فرمێسکی خوێنین دێ لە چاوم
وەکوو دامانی ئەلوەندە کەنارم
لە گەردی قاسیدی یەئسی ویسالت
بە کوللی کوێرە دەیدەی ئینتیزارم
کە ئوممێدی ویساڵی تۆم نەماوە
بە مەرگی تۆ بە مەرگ ئومێدەوارم
لە چاوی خۆت بپرسە ئەو دەزانێ
کە من بۆ وا عەجوول و بێ قەرارم
مەکەن مەنعم کە سەرگەردان و وێڵم
بە دەس عیشقە زەمامی ئیختیارم
لەگەڵ عیشقت وەها یار و ئەنیسم
لە تۆش حەتتا بە کوللی بەرکەنارم
وەکوو مەنسوور ئەگەر بیشم سوتێنن
أنا القادرعەرەبی دەڵێ گەرد و غوبارم
ئەگەر تاڵع ببێ کوردیناسناوی ئەدەبی سزایە
بە حۆققە دوڕڕ و گەوهەر کەن نیسارم