تونێل
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
680 بینین
لەژێر زەویی تەنگەنەفەسی ئەم ڕۆحە کونکونەدا
سەعاتەکانی غەریبیم
واگۆنی لە یەک بەستراون.
هەموو ڕۆژێ ئەڕۆن و دێن، دێن و ئەڕۆن
لە وێستگەی چاوەڕوانیدا
لە وێستگەی ماڵاواییدا
دەرگای نەسرەوتیان بێ وچان:
ئەمکەنەوە و پێوەم ئەدەن
پێوەم ئەدەن ئەمکەنەوە و
یەک ئازارم داببەزێ
سەد ئازارم سەرئەکەون.
چ تونێلێکی درێژە ئەم غوربەتە، بۆ کوێم ئەبات؟!
وا چراوگی ئەم چاوانە کەوتوونەتە پرتەپرت و
بەڵام ئەو هەر، ئەمبات، ئەمبات
ئەمبات ...!
سەعاتەکانی غەریبیم
واگۆنی لە یەک بەستراون.
هەموو ڕۆژێ ئەڕۆن و دێن، دێن و ئەڕۆن
لە وێستگەی چاوەڕوانیدا
لە وێستگەی ماڵاواییدا
دەرگای نەسرەوتیان بێ وچان:
ئەمکەنەوە و پێوەم ئەدەن
پێوەم ئەدەن ئەمکەنەوە و
یەک ئازارم داببەزێ
سەد ئازارم سەرئەکەون.
چ تونێلێکی درێژە ئەم غوربەتە، بۆ کوێم ئەبات؟!
وا چراوگی ئەم چاوانە کەوتوونەتە پرتەپرت و
بەڵام ئەو هەر، ئەمبات، ئەمبات
ئەمبات ...!