ئابڵوقەدان

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  287 بینین
لەنێو ئەم شاخوداخەدا
ئەوا بۆ دوو ساڵێ ئەچێ
هەر چوار دەورم بە خۆشەویستی گیراوە
هەر چوار دەورم بە خۆشەویستی تەنراوە
ئەمە تاقە ئابڵوقەدانێکە، گیانم
حەز بکا چڕتر بێتەوە و
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ
زیاتر لێی نزیک بێتەوە!
ئەمە تاقە ئابڵوقەدانێکە هەتا
بازنەکەی بێتەوە یەک
هەتا زیاتر بخاێنێ
ئازادترم!.
ئەمە تەنها ئابڵوقەدانێکە کە من
ئاواتمە لێی دەرباز نەبم!.