ناونیشان

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  949 بینین
نە ناوی شار، نە گەڕەک و نە شەقام و
نە ژمارەی تەلەفۆن و نە سنووقی
پۆستەم هەیە!
کەچی نامەی سەوزی ئەوین
نزیک و دوور
هەموو ڕۆژێ بەڕێوەیە.
چونکە شیعرم خۆی پۆستەچیی خۆشەویستی و
ئەدرەسیشم دڵی دیاری
پێشمەرگەیە!