خۆزگە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  765 بینین
هەموو شەوێ
بە قەڵەمەکەی خۆم ئەڵێم:
ئەگەر گڵۆپی شیعری تۆ
هەر بە خوێنی شەهیدی نوێ
دابگیرسێ!
دەبا ئەوسا
ئەو خۆزگەیەم بۆ بێتە دی:
دەست بشکێ و
تەمەن کورت بێ.
دەبا ئەوسا
چش لە تۆ بێ
خەڵک بژی و
شیعر بمرێ!