خەبەرێکم بدەنێ ئەهلی خەبەر حەشرە مەگەر
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
2636 بینین
خەبەرێکم بدەنێ ئەهلی خەبەر! حەشرە مەگەر؟
ڕۆژ کە وا ئەمڕۆ لە مەغریب سەری هێناوەتە دەر
نووری مەهدی لەتەڕەف مەککەوە زاهیر بووە یا
غەڵبەیی کوردە لە بۆ کوژتنی من [کانی کەفەر؟]
ئەشکی خوێنینە لە چاوما بە گرێ وەستاوە؟
یا غوباری ئەلەمە باعیسی عومیانی بەسەر؟
خەوە یا وەسوەسەیە یانە بە ڕەئیولعەینە؟
ئەم عەلاماتە کە وا دێتە ئەبەر مەددی نەزەر؟
ڕۆحی شیرینە کە دەردێ لە تەنی مەهجوورم
یا مەهی من نیەتی ڕیحلەتە بۆ عەزمی سەفەر؟
بۆ سەفەر کەردەیی من بەدری فەلەک شایانە
بێتە سەر دەستی و بۆ ڕەددی عەدوو بێ بە سپەر
باوجوود تاکوو ڕەقیب یاوەری ئەم دڵبەرە بێ
هیچ تەفاوەت نییە بۆ من لە حەزەر یا لە سەفەر
دائیمەن دەستی دوعا دەگرم و شایەد زۆر زوو
شای سەفەرکەردەیی من بێتەوە بێ عیجز و زەرەر
سۆزشی کوردیناسناوی ئەدەبییە یا جۆششی ئەییامی فیراق؟
ئاتەشی عیشقە مەگەر یا شەرەری ناری سەقەر؟