دیدەنی
بۆ شەهید «فوئاد سوڵتانی»
لە کتێبی:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
2 خولەک
781 بینین
وەکوو نێرگز ساڵی جارێ
بە سەردانێ
ئەو دێتەوە
بە زرێباردا دێتەوە
خەونە و لەپڕ پەیدا ئەبێ
ئەگاتە جێ و ورد چاوێکمان پیا ئەگێڕێ.
لەو وەختەدا
ئێمە ئەڵێی دارستانی بنارین و
ئەویش لە لووتکەی سەر ئەچێ.
وەکوو ساڵانی ڕابوردوو
دیسانەوە ئێمە هەموو
وەک ڕەنگ و ڕوو
مۆرانەی ساڵ یەک یەک بەڕەی
پێستی خواردووین
گڵۆڵە بەنی قژیشی یەک یەک خواردووین
عومری خواردووین
تیاشماندایە
لەنێوانی دوو سەردان و
سێ سەردانی کاک «فوئادکەس»دا
سەعاتی دڵی ژەنگ ئەگرێ
وەک بورغوی کۆن بیری ئەسوێ
ئەبێ بە قەڵەمی زڕ و
لە حەرف و وشە دائەبڕێ
ئەبێ بە هەوری نەزۆک و
یەک دڵۆپ بارانی نابێ!
وەکوو کەفەژیلکەی سەر ئاو
هەر ساتێکە و ئیتر ئەوسا بزر ئەبێ.
ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
بەڵام ئەو کاتەی دێتەوە
چۆنمان دیبوو
هەر وەکوو خۆی
سەعاتی دڵی وەکوو خۆی
قەد و ڕەگی
پێست و بەرگی
هەر وەکوو خۆی
بیری، قژی، عومری، چاوی
دەنگی، ڕەنگی، سمێڵەکەی هەر وەکوو خۆی!
ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
لە ناکاوێکدا دێتەوە
ئێمە هەموو، هەر هەموومان
شەپۆلمان و کەفەژیلکەیش
بارانمان و شێرە کوللەیش
هەر لە دوورڕا بە سێبەریا بەدی ئەکەن، ئەیناسنەوە
بەڵام کاک «فوئاد» بە تەنها
ئەو، بە تەنها
هەموو ساڵێ
لە سەرانسەری نەخشەدا
دوو تاقممان ئەبینێت و
دوو تاقممان ئەناسێت و
یەک یەک دەستیان ئەگوشێت و
لەگەڵیاندا ئەدوێ و ئەخوا و پێئەکەنێ و
ئەڕوات و دێ
ئەوانەی وەختی خۆی نەیدیبوون و ئیستە لێرەن،
ئەوانەیشمان کە وەکوو ئەو
ماونەتەوە و هەر برووسکەی خێرای ڕێگەن!
بە سەردانێ
ئەو دێتەوە
بە زرێباردا دێتەوە
خەونە و لەپڕ پەیدا ئەبێ
ئەگاتە جێ و ورد چاوێکمان پیا ئەگێڕێ.
لەو وەختەدا
ئێمە ئەڵێی دارستانی بنارین و
ئەویش لە لووتکەی سەر ئەچێ.
وەکوو ساڵانی ڕابوردوو
دیسانەوە ئێمە هەموو
وەک ڕەنگ و ڕوو
مۆرانەی ساڵ یەک یەک بەڕەی
پێستی خواردووین
گڵۆڵە بەنی قژیشی یەک یەک خواردووین
عومری خواردووین
تیاشماندایە
لەنێوانی دوو سەردان و
سێ سەردانی کاک «فوئادکەس»دا
سەعاتی دڵی ژەنگ ئەگرێ
وەک بورغوی کۆن بیری ئەسوێ
ئەبێ بە قەڵەمی زڕ و
لە حەرف و وشە دائەبڕێ
ئەبێ بە هەوری نەزۆک و
یەک دڵۆپ بارانی نابێ!
وەکوو کەفەژیلکەی سەر ئاو
هەر ساتێکە و ئیتر ئەوسا بزر ئەبێ.
ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
بەڵام ئەو کاتەی دێتەوە
چۆنمان دیبوو
هەر وەکوو خۆی
سەعاتی دڵی وەکوو خۆی
قەد و ڕەگی
پێست و بەرگی
هەر وەکوو خۆی
بیری، قژی، عومری، چاوی
دەنگی، ڕەنگی، سمێڵەکەی هەر وەکوو خۆی!
ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
لە ناکاوێکدا دێتەوە
ئێمە هەموو، هەر هەموومان
شەپۆلمان و کەفەژیلکەیش
بارانمان و شێرە کوللەیش
هەر لە دوورڕا بە سێبەریا بەدی ئەکەن، ئەیناسنەوە
بەڵام کاک «فوئاد» بە تەنها
ئەو، بە تەنها
هەموو ساڵێ
لە سەرانسەری نەخشەدا
دوو تاقممان ئەبینێت و
دوو تاقممان ئەناسێت و
یەک یەک دەستیان ئەگوشێت و
لەگەڵیاندا ئەدوێ و ئەخوا و پێئەکەنێ و
ئەڕوات و دێ
ئەوانەی وەختی خۆی نەیدیبوون و ئیستە لێرەن،
ئەوانەیشمان کە وەکوو ئەو
ماونەتەوە و هەر برووسکەی خێرای ڕێگەن!