ئەسپێکی سوور

بۆ شەهید «د. جەعفەری شەفیعی»
لە کتێبی:
کەشکۆڵی پێشمەرگە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 12 خولەک  964 بینین
ئەم جارەیان! کۆمای خەمێکی گیان بەسۆی،
پۆرگکردووی ئەم پاییزە درەنگ وەختە
بەژنی سی ساڵەی شیعرمی
وەک پشتی کوردستان و کۆست، چەمانەوە!
چ تەوژمی ئازارێ بوو وا لە گەرووی شاخانەوە هات و
وا بە لووزەو
ڕژایە ژووری تەنیایی و هەناومەوە.
لە ترووکەی چاوێکدا بوو،
ترووکەی چاوی گەڵایەک،
ترووکەی چاوی وشەیەک
بەرەو گێژەنی نوقمبوون لوولی دام و
لوولی دام و
وەک بەردی بن متی کردم.
کوێرە هەواڵ مۆتەکەیەکی ئاسن بوو
هەناسەی لەبەر کێش و سەروای ڕەوانم
گرت و بڕی لەنجەی دێڕ و
شەقژنی و شەو ئاهەنگی وەک باڵی چۆلەکەی
لە کەڕەسیسەدا، کەسیرە بوو
وەکوو پەنجەی سەرمابردووی
گوڵێ، قەڵەمێ، گزنگێ،
منداڵێکی لانەوازەی نێو کڕێوە لە جووڵە خست.
بە دیواری بەرامبەرمەوە سەرنجم
بوو بە بزماری داکوتراو.
ئەم مامە خەمەی قەڵەمەم
هەر بە پێوە لە ئەستێرکی
فرمێسکەکانی خۆیدا نوقم، ئەوق بوو
تۆ ئەوقبوونی تریفەی مانگەشەو و
گۆمێکی مەکسی باوەشی زەردی خەزان
بهێنەرە پێش چاوی خۆت، ئاوەها بوو!
تۆ قوڵنگێکی پێکراو و لەنگەری باڵی شکاوی
بهێنەرە پێش چاوی خۆت، ئاوەها بوو!
ترسام، ترسام
نەموێرا شیعر بکەمە بەر چیای «ئاسنگەران»ی
ئا ئەم کۆستە.
من ئەمزانی بە بەری ئەو تەنگ ئەبن و
لە قۆڵ تێهەڵکێشانی «با» سرێشکی ساردی ئەو،
لەبەر گێڵەی کەلەپۆی خۆرنشینی ئەودا،
چۆغەی ڕەشم شیتاڵ شیتاڵ ئەبێ و دواییش
ڕەوەزی ژوور هۆبەکانی ئەودیو «چۆخماخ».
کیژۆڵە ڕەنگ پەڕیوەکان،
وەکوو «بەیان»
کارژۆڵە، ماسی، گوڵخونچە
دایکانی سک وەک نانی سووتاوی «بۆکانشوێن»
لچم لێ هەڵئەقورتێنن و پێم ئەڵێن:
کوا ئەم چاوی شیعرە بە قەد
چاوی ئەو خوێنەی ئەو گەش بوو؟!
کوا ئەم سۆزی نێو دێڕانە
ئەم زەماوەندی سووتانە
هێندەی ئەو پشکۆی کسپەیە
بە چزە چز و دووکەڵ و بۆکڕووز بوو؟!
کەی بەژنی ڕەشپۆشی کورتە باڵای ئا ئەم
قەڵەمە ئەگاتە ئا ئەو کاجی زامە؟!
چۆن خەرمانی ئەرخەوانیی
ئێمە بە کیلەی شیعری تۆ، دێ و ئەپێورێ.
دە لالۆ، لالۆ، لالۆ هەستەوە!
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شێکەت بەوە.
هەستەوە! بە بەن سامۆتەی زینەوە
تفەنگەکەت، قەڵەمەکەت
گوارەی سووری گوێچکەی مێژوون
هێشتا هەر ئەلەرێنەوە
دە هەستەوە
دە لالۆ، لالۆ، لالۆ هەستەوە.
هەموو هاتووین بە سەر سەری ئەم هەوارە نوێیەتەوە
وەک شۆڕابەی برژانگهەڵوەریوی پاییز
گڵمتکی ئاڵهەڵگەڕاوی سەر مەزارەکەت ماچ ئەکەین.
دە لالۆ، لالۆ هەستەوە.
بەفر بیستی، ها لە دوورڕا لە شاخەوە
بەرەو «ژیلوان» کلوو، کلوو وا کەوتنە ڕێ.
گوڵان بیستیان، ها لە دوورڕا
لە هەولێرشوێن و سابڵاخشوێنەوە
لە قامیشلیشوێن و بۆتانشوێنەوە، بەرەو گوڵدانی دڵەکەت
چەپک، چەپک وا کەوتنە ڕێ
دە لالۆ، لالۆ هەستەوە!.
* * *
تەمومژ بوو، ئەم دەست ئەو دەستی نەئەدی
تاریک، تاریک وەکوو گلێنەی نابینا.
لە گوێی کێودا ترس و بیم ئەزرنگانەوە.
ژەنگ و ژاری دوای هەرەس بوو.
خمخۆرکی لینجی هەڵلووشەر
هەتا گوێچکە
ئەسپی ئەیلوولی قووت دابوو.
شمشێری «شا» و فیرعەونەکەی کۆشکی بەغداشوێن
بە ڕاست و چەپ بە چەپ و ڕاست
یەک لەدوای یەک:
ملی سنەوبەر و سەروو و
ملی بەڕوو، بازووی گوێز و
پەنجەکانی گوڵەگەنمیان ئەپەڕاند.
ئەژدیهاکەی تەمووز پارووی نەرمەقووتی
هەر ژەمێکی، جەستەی نەرمی ئاسکێ بوو
نان ئەگریا.
ئاو لە کەناری بێزار بوو.
ئەو سەر وەختە تاریک نووتەک، نووتەک تاریک.
لە چوار لاوە دۆڵپای پایتەخت
کەڵبەی جیڕیان لە ژیانمان گیر کردبوو.
شەوەزەنگ بوو، شەوەزەنگ بوو
چل مۆمی ترووسکە کزمان لە «قەندیل»دا
ئەسووتان و کە وەختێکیش تەواو ئەبوون،
هەر بە مێوی بنی خۆیان
جارێکی تر و سەرلەنوێ
خۆیان ئەکردەوە بە مۆم
دیسان هەڵئەگیرسانەوە.
ئێمە چل گوڵەگەنم بووین،
لە چل بەرددا سەوز بووبووین.
یەک گۆرانی و چل گەروو بووین.
ماوڵێکمان هەبوو دەم کەل
بەو ماوڵە لە کێوی مەحاڵ ئەنەویین.
لە چیای ترس ئەنەویین
خۆمان چل و حەڤدە تفەنگی خانەبڕ
حەڤدە دەستی پەنجە نوقسان
سنگیشمان ئەنا بە سنگی بەغدای میک و ڕاجیمەوە
ئا لەو دووڕیانی بوون و نەبوونەدا
لەو گێژەنە و لەو دەمەدا
ئەم دارتووە لقوپۆپ هاوێژ و سێبەر کڕەی ئەمڕۆ
ئەو دەمە هەر بنچکێکی بستە باڵای قژ خۆڵاویی لا تەریک بوو.
ئەسپی چوار پەل ئاگرینی ئەمڕۆ
ئەسپی کوڕژن وەک برووسکە و تیسکەی تفەنگ
یاڵ ڕەشەبا.
ئەو سەردەمە جوانوویەک بوو مێژووک، مێژووک
تازەزاوا بوو لەرزۆک، لەرزۆک.
لەو دەمەدا لەناو قوڕگی نەهەنگەکەی ساواکەوە
بە سەر دەمی گوێزانی تیژی سنووری مێردەزمە و دەڵە دێودا
بە ناو هەزاران داوی باریکی جاڵجاڵۆکەی ترس و بیمدا
ڕووەو «قەندیل» بەرەو لای ئەو باز و هەڵۆ ڕەنگ سوورانەی
لە دەراڵ و گەوەی شەختە و کونە گورگ و
کلۆری دار و درەختا هەوای ڕەشیان وەرئەگرت و
هەناسەیان ئەدایەوە.
ئا لەو دەمەوە، لەو وەختەدا
مرۆڤێکی گەنمڕەنگی
لە پیاوی داستان چووی پێشین
دیدە پشکۆ
مل کەڵی، تەوێڵ پڕشنگدار
لێو بە گوڵی بزە پشکووت
بۆن و بەرامەی خاک و خۆڵ
لە بەرگی شڕۆڵەی هاتوو
ئەهات و ملە و هەورازی بە پلە و کووڕی یەک بە یەک
لەبەر هەنگاویا تەخت ئەکرد
بە کۆڵەپشتیی نوردۆنانی ماڵانی
سنەشوێنو، سەقزشوێن، سابڵاخەوە
بە هەگبەی توێشەبەرەی ئازیزانەوە
وەکوو «مەمکەس» و «برایمۆککەس»
سەرئەکەوت و سەرئەکەوت و سەرئەکەوت
تا لەسەر پەیژەی ڕەوەزی دانەبەردی سەری «قەندیل»
سەری ورە
سەری چرا
ئەگەیشتە لای هەڵۆی برسی
پریاسکەی چل جووتە چاو تێبڕڕاوی ئەکردەوە
ئەو وەختەی بۆی هەڵئەڕشتن
ئەبوو بە جەژنی داروبەرد
ئەبوو بە ئاهەنگی ئەشکەوت
بە زەماوەندی کۆساران
تفەنگی بێ فیشەکدانمان لەسەر یەک قاچ
ئەکەوتنە سەما و هەڵپەڕین
ئەو سەردەمە پوورەهەنگی نێو شارەکان
مێروولەی سووری ژێر زەوی
بە چرپەی ئەو دیوی دیوار
ئەو دیوی کو.
دوکتۆر جەعفەریان ناو نابوو دوکتۆر عەزیز
لەناو نەهاتە ساڵانەوە
ئێمە دڵۆپی بارانی ئەومان ناسی.
ئێمە، زەویی پێست قڵیشاو
ئەو ساڵاوی بەهارە بوو.
بۆ چیلکە و پووش و پەڵاشی سەر سەهۆڵمان
بۆ وشەی گۆنەکردوومان
ئەو بەردە ئەستێی ئاگرکەرەوەی بەردەم
ئەشکەوتی تەمەن بوو.
ئێمە برین، ئەو هەتوان بوو.
لەو دەمەوە وەک دوو ئاوان
گیانمان تێکەڵ بە یەکتر بوو
لەو ڕۆژەوە بووین بە برۆیەکی پەیوەست
بە دوو جەمسەری یەک پرد و
سیامەندکەسێکی عاشقی خەجکەسی شۆڕش.
دە لالۆ، لالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
دە هەستەوە ئەستێران جڵەوت ئەگرن
ئارەقەی زەنگوڵ زەنگوڵی
لا مل و نێو چاوت ئەسڕن.
دە لالۆ، لالۆ، لالۆ هەستەوە
هێشتا زووبوو، زووبوو، زوو
وادەی ئەم کۆچە کوا هەبوو؟
دە لالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە.
* * *
ئەو کاتەی شیعریشم وەک خۆم
بەن کاڵەی کاڵە و پێتاوی عەشقی بەست و
شاخی هەڵۆکانی کردە قیبلە و ڕووگە
لەوێ لە یەکەم سەفەری پەڵکەڕەنگینەی شیعردا
بە ژێر ڕێژنە و لێزمە و شەوی گۆپاڵە باراندا
کە بە خۆم و هەگبەی بە شیعر ئاوسی
بە شان تەکەتەککەرمەوە
ڕوومان کردە هۆبەی دەوارە شێدارە
لە نایلۆن گیراوەکانی ئێوەی عاشقی ئازادی.
بەر لەوەی کە پەنجەکانمان یەک بناسن
ناوەکەت وەک گیزەگیزی شڵخە هەنگی دەم بە شیلە
لە شانەکانی نێو سەرما گڕی ئەخوارد
«د. جەعفەر، د. جەعفەر»
چاوەکانم بنەبانی دەوارەکەت بۆ ئەگەڕا
کەچی تۆ وەک بەورێ بێدەنگ
لەلا پانکێکی نەپندی خوارەوەدا
هێور، تروشکەت کردبوو.
دەرلنگی شەڕواڵ تا ئەژنۆ قوڕاویی،
یەخەی کراسێ چرچولۆچ
ڕەنگ پێ نەماو
دوو نیگای ژێر
چاویلکەیەک زەڕەبیندار
ئەتوت ڕەشەڕێحانەی مل
بەلارەوە گرتووی دوای شەستەبارانی.
لە وەرزێرێکی لای سنە و سەقز ئەچوویت،
هەر وەکوو ڕاستیی ساکار و
وەکوو منداڵانی بۆکانشوێن تۆ سادە بووی.
تۆ هەر لەو گوڵانەت ئەکرد
کە لە هەناوی بەردەوە سەر دەردێنن،
بەبێ گوڵدان و شووشەبەند
بێ بانگەشە لە ژێی دەزوولەی گیان ئەدەن
لەویشەوە بۆ هەورەبانی ڕەشێنەی
گلێنەمان پێ هەڵئەگرن.
وەختێ هاتیتە لامەوە و دەستت لەسەر شانم دانا،
ڕووی بەخەندە هەڵگەڕاوی
وەک هێرۆ ئاڵت، تێ کردم
منیش گوێم نا بە گوێچکەی وشەی دانار و ڕەوانتەوە.
قسەکانت وەک گەنمی قەندەهاری
بە پێز و وەک گوڵەمێخەک بۆنخۆش، بۆنخۆش.
وەکوو دڵی هەژارانیش بێ گرێوگۆڵ.
کە وەختێکیش دواتر، دەرگای
قەفەزی سنگم کردەوە
پۆلە شیعرێکم بەرەڵڵای ژێر دەوار کرد
ئەوساکە تۆیش بە گیانێکی قوڵپدەری سەرڕێژەوە
بووی بە مزگێنیی باڵگرتوو
باوەشی سۆزت پیاکردم
گەرم، گەرم، ماچت کردم.
ئەی کڵاوە قوچەکەی بەڕووی هەژاران
ئەو باوەشەت کوانووی بەکەڵە پشکۆیە و
لە ڕۆحما سارد نابێتەوە
ماچەکانیش چڵە کاجی هەمیشە سەوزی چوار وەرزەی
ڕواوی ناو یادگارمن وەکوو بەهار بیر ناچنەوە.
دە لالۆ، لالۆ، لالۆ وەرەوە
سەربەرەوە، وا وەرەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
هۆ بە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبەندان و بەفرانبارە
شیعر چلوورە فرمێسکی هەموومانە و
تا «ئازاد»یش وەک بۆکانە نازدارەکەت
شۆڕەژنێکی غەمبارە!.
دە لالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە.
* * *
ئەمڕۆ «چۆخماخ»، لانەی پڵنگە چنگوپەل
بە چەخماخەکانی ئێمە
لە مانگی گیراو ئەچێت و تارومارە.
خاک بە هەنیسکەوە سەری
درەختی خۆی هەڵئەکەنێ.
لووتکە چاو تەڕ و مل بەکوێن.
دەم و لێوی یارانی شاخ
هەر لەو گەڵا وەریوانە ئەچن کە «با»،
کە کزەبای ئەم پاییزە درەنگ وەختە
بەرەو گۆڕیچکەی دواعومری خۆی ئەیانبا
کپ بوونێکە هەر بەتەنها ئازار
ئا لەم دۆڵە کز و خامۆشەدا
ئەبزوێ و ئەزرنگێتەوە.
ئەم بەر، ئەوبەر، ڕیزە تفەنگی چاو تەڕی
پێشمەرگەکان وەک هەڵاڵەی ڕوومەت شەقار
بە درێژاییی هەناسەی ڕێگاوبان و
بە درێژاییی گریان و
بە درێژاییی خەمی سوور
هەر وەکوو لە قۆناغەوە ڕوابن
وا بوونەتە دوو تەیمانی دەوری سەری ئەم
کۆتەڵە ورووژاوە.
بڕوانن و وردبنەوە
لە چۆخماخە بچکۆلانە و ڕووتەڵەکەی ئێمەدایە
کە زرێبارشوێن ئەڕژێتە سیروانەوە.
شاهۆی ئەوین
مل لە ژێر چەنەی پیرەمەگروونشوێن هەڵئەسوێ
سابڵاخشوێنیش بۆن ئەنێ بە بۆی
هەناسەکەی هەولێرەوە.
چەکمان چۆغەی کەرکووکشوێن بە سەر
ڕانکی هیوای کرماشانشوێندا لەبەرئەکات.
بە سێ ڕیز فیشەک لغەوە
ئێشکگری شەوانەی ئەم خاکی دایکەن
تۆ بڕوانە ئەوەتا وا
بەدەم هاواری خوێنەوە سوجدە ئەبەن.
* * *
لە بیری - بە قوڕەڕەش چووی -
ڕابردوویەکی دێزماندا
ئەو وەختانەی کە ڕۆژگارمان سیخوڕ بوون
بە سەر سەعاتی ترساوی شەوگارمانەوە.
وەختێ بەخەنەبەندانی خوێنی یەکتر،
چلچرای شایی و لۆغانی
ئێرە و ئەوێ و ئەولای ترمان،
بۆ پایتەختە سمێڵ قیتەکان سوور ئەکرد.
لەو دەمەدا کە لەبەر پێی شا و سوڵتاندا
وەک زەردەمار، دووپشک بە یەکمانەوە ئەدا و ئەمردین،
بەڵام ئیستە لە کۆتەڵی
ئەم هەموو جەعفەرانەدا
لە پەنجەرەی ئەو خوێنە ڕووناکانەوە
یەک ئاسۆگەی سوورمان هەیە.
کۆست لە دوای کۆست
خوێن لە دوای خوێن
هەر هەموومان ئەچینەوە
سەر ئەو شاڕێگە و شەقامەی
باخەوباخ و تەلان تەلان
ئەمانباتەوە ناو دڵە داگیرساوەکەی کوردستان.
ئەمڕۆ «چۆخماخ»ی دوایانەی ئەم جەعفەرە
بوو بە هەموو نیشتمان!.
تۆیش ئەی شەهیدی کەڵەگەت
وەکوو نەخشەی وڵاتەکەم!.
ئەی خاجی ڕەنج و لاوکی دەم ئازادی!.
گڵ مەیلبڕی تۆ نییە.
گڵ بە خوێنی ئێوە هەناسە ئەدات و
دەمی برینەکانی ئێوە کارێزی ژیانێتی.
ئەوەتا پێشمەرگەیەکی شێو نەکردوو
بە پلەی خزی تاریکیی ئەم شەوەدا هەڵئەگەڕێ و ئەڵێ و ئەڵێ:
لە پەلەپیتکەی تفەنگمای.
نووسەرێکی وشە شەهید
دوای نیوەشەوێکی خامۆش
قەڵەمەکەی ڕووی دەمت تێئەکا و ئەڵێ:
لەناو بیلبیلەی حەرفمای.
دایکێکی خەم دەستەمۆکەر
لە ژوورێکدا تەنها، وەک خوا!
بێ چرای مێرد، بێ چرای کوڕ
ئەویش ئەڵێ:
تۆ ستوونی ئەم دەوارە و
کۆڵەکەی بەر هەیوانمانی.
منداڵە چۆلەکەکانیش، پەڕوباڵ تەڕ
ڕووی دەمی خونچەی خۆیانت تێ ئەکەن و
وات پێ ئەڵێن:
لەم زستانەوە ئیتر تۆ
شەوانە چیرۆکی ئێمەی.
بۆ منیش تۆ ئەو شیعرە هەرە نازدارەی
کە هێشتاکە نەمنووسیوی!.
دە لالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە.
ڕێبەندان و بەفرانبارە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
کوا وەختی بوو
ئا ئەم کۆچە بێوادەیە؟
دە لالۆ، لالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێکەت بەوە
چاوەڕوانین دە هەستەوە!.