چاوی مەستت وا دیارە فیتنەیێ بەرپا دەکا
لە کتێبی:
دیوانی کوردی
بەرهەمی:
کوردی (1809-1850)
1 خولەک
3650 بینین
چاوی مەستت وا دیارە فیتنەیێ بەرپا دەکا
خانی دین وەک تورکی یەغمایی بە ناز یەغما دەکا
تورکی دیدەت بەو دوو قەوسی حاجب و تیری موژەت
بۆ گرفتی دڵ لە کاکۆڵت عەلەم بەرپا دەکا
چاوی فەتتانت دەکا سیڕڕی نیهانی دڵ عەیان
واقعی هەر فیتنە ئەسراری نیهان ئیفشا دەکا
مەردومی چاوت کە دێتە سەر سوپاهی جان و دڵ
وەک قەجەر دایم بە قیرقاجی نیگەهـ دەعوا دەکا
چونکە هیچ شاهید لە نێوانمان نەبوو ڕۆژی ئەزەل
عەقڵ و دینم نایە مستی، ئێستە وا حاشا دەکا
گەر بە ناحەق بمکوژێ نابێ کە کەس مەنعی بکا
حاکمێ کافر بێ، سا ئەڵبەت عەداڵەت وا دەکا
دڵ دەڵێ کوردیناسناوی ئەدەبی وەکوو من ئارەزووی وەسڵی مەکە
بۆ چی تۆ مانع دەبی ئەم بەندە چۆن بێجا دەکا؟