ئەی نەی

لە کتێبی:
سروشت و دەروون
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  1527 بینین
ئەی نەی! چییە وا بە سۆز و سازی؟
بۆچ تۆش وەکوو ئێمە عیشق بازی؟
یا مەحرەمی ڕازی عاشقانی؟
بۆ ئاهی دەروونی تەرجومانی؟
***
لەبڕێزە دڵی زەعیف و زارم،
لەو عیشقە مەئالی ئیزتیرابە،
لەو تایە کە پێوە بێ قەرارم،
لەو سەممە کە موهلیکی شەبابە!
***
ئامالی عەزیزی نەوجەوانیم
پامالی مەزالیمی زەمانە؛
هەر سانییەیەک لە زیندەگانیم
عەسرێکی هەموو خەمی جیهانە!
***
ئەی نەی! دە بە نەغمەیی خرۆشان
ئەم ناوە بە جارێ پڕ سەدا کە؛
بۆ ڕۆحی شکستەباڵی ناڵان
لاوانەوەیەک بە کوڵ ئەدا کە!