کڵاو

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  409 بینین
تۆ بینیوتە!
کاتێ بەدەم فڕینەوە
کە پۆلە کڵاوکوڕەیەک
بە تەرمی گوڵێ یان چڵێ
ئەگەن
هەتا تەرم تێپەڕ ئەبێ
ئەوەستن و بۆ ڕێزی خەم
کڵاوەکانیان دائەگرن؟!
ئەی بینیوتە
کە بەڕوویەک بۆ کەوێکی
کوژراو ئەگری
کڵاوەکەی دائەگرێت و
فرمێسکەکانی پێ ئەسڕێ؟!
بەڵام لە ژوورەکەی مندا
هەموو جارێ کە هەواڵی
بەڕوویەکی جوانەمەرگ و
کڵاوکووڕەیەکی خنکاو
ئەگاتە لام
بە بێدەنگی
پاندانەکەم
کڵاوەکەی لەسەر ئەکا و
ئینجا ئەگری!