سوارێک
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
568 بینین
لە «ڤێتنام»دا
شاخێک هەناسەی هەڵکێشا و
چەمی شەوێکی هەڵمژی.
وەختێ هەناسەی
دایەوە،
لە دەمیەوە
خۆر سوارێک بوو هاتە دەرێ و
لەناو بەیانیی
دەروونی
«هۆشی منە»دا، دابەزی!.
شاخێک هەناسەی هەڵکێشا و
چەمی شەوێکی هەڵمژی.
وەختێ هەناسەی
دایەوە،
لە دەمیەوە
خۆر سوارێک بوو هاتە دەرێ و
لەناو بەیانیی
دەروونی
«هۆشی منە»دا، دابەزی!.